ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه ‌

08:53 - 08/05/2019
کوردستان

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدانە لەسەر پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم


ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە, ئەوەش بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی شێوازی هه‌ڵبژادنی سه‌رۆكی هه‌رێم.


لە نوسراوێكدا, دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان, داوا لە پەرلەمانتاران دەكات, ئەمڕۆ كاتژمێر 11:00 خولەكی پێش نیوەڕۆ, لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە بن  بۆ كۆبونەوەكە.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم.

188 جار خوێندراوەتەوە