توركیا؛ تا دێت بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار لە دابەزیندایە

06:33 - 07/05/2019
ئابوری

ئابووریناسان: سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە هۆكاری هەڵاوسانی ئابوورییە

تا دێت بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار، لەدابەزیندایە‌ و شارەزایان و ئابوریناسانیش، سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە، بە هۆكاری هەڵاوسانی ئابوریی و دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرە دەزانن.


بەپێی چەند سەرچاوەیەك، توركیا لەدوای ڤەنزوێلاوە, پلەی دوەمی گرتوە لەنێو ریزبەندیی ئەو 90 وڵاتەی زۆرترین داكشان و پوكانەوەی سەروەت و سامانیان بەخۆوە بینیوە و روبەڕوی خراپترین باری ئابوریی و هەڵاوسان بوونەتەوە.

هاوكات لەگەڵ ئەو قەیرانە ئابوورییەی توركیای گرتوەتەوە، تادێت بەهای لیرەی توركیش لەبەرامبەر دۆلار، لەدابەزیندایە.

رۆژی دووشەممە لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلار، پاشەكشەی زیاتری تۆماركردو بەهای یەك دۆلار، شەش لیرە زیاتری تێپەڕاندو گەیشتە شەش لیرەو 48 قروشی توركی.  ئەوەش زۆترین داكشانە لیرەی توركی لە حەوت مانگی رابردوو لەبەرامبەر دۆلار بەخۆوەی دەبینێت.

چاودێرانی سیاسی و شارەزایانی ئابوری، هۆكاری بەردەوامیی قەیرانە سیاسیەكانی نێوخۆی توركیاو خراپی پەیوەندییەكانی ئەنقەرە لەگەڵ واشنتۆن و سیاسەتە هەڵەكانی حكومەتەكەی ئەردۆغان و هەوڵە پاوانخوازییەكانی لەسەر ئاستی ناوچەكەو چاوتێبڕینی خاكی وڵاتانی دراوسێ و خۆ پڕچەككردن و بونی گەندەڵیەكی زۆر لەكایەكانی دەسەڵات و بواری ئابوریی و بانكیی و بازرگانیی و بازاڕ.

 كاریگەریی خراپیان هەبوە لەسەر هەڵاوسانی ئابوریی لەتوركیاو بەردەوام پاشەكشەی بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلار.

بەپێی راپرسییەكی بلۆمبێرگ. پسپۆڕانی ئابوریی پێشبینی دەكەن بەهۆی داكشانی زیاتری بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلار، نرخی كاڵاو ئەو كەلوپەلە سەرەكییانەی هاوڵاتییانی توركیا بەكاریان دەهێنن. لەبازاڕەكانی ئەو وڵاتە گران ببن و هەڵاوسانی ئابوریی زیاتر ببێت.

پێشبینیش دەكرێت حكومەت وەكو پێویست نەتوانێت، چاودێریی گرانیی بازاڕەكان و نرخ بكات. سەرەڕای چەندین هەڕەشەی لەبازرگان و دوكاندارو فرۆشیارەكان.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، نرخی كاڵاو كەلوپەل لەبازاڕەكانی توركیا لەسێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، لەسەدا سی هەڵاوسانی بەخۆوەبینوەو بەرەوگرانیی زیاتر چووە، ئەوەش دوو هێندەی مەزەندەو پێشبینیەكانی بانكی ناوەندیی توركیا بووە.  

بەپێی چەند سەرچاوەیەك, توركیا لە دوای ڤەنزوێلاوە, پلەی دووەمی گرتوە لەنێو ریزبەندی ئەو 90 وڵاتەی زۆرترین داكشان و پوكانەوەی سەروەت و سامانەكیان بەخۆوە دەبینن و روبەڕوی خراپترین باری ئابوریی و گرانیی بازاڕو بێكاری و هەڵاوسان بوونەتەوە.

3547 جار خوێندراوەتەوە