ئەم جۆرە دانیشتنە بۆ منداڵ مەترسیدارە

02:30 - 07/05/2019
تەندروستی

زانایانی بواری تەندروستی رایدەگەیەنن، پێوسیتە دایکان و باوکان نەهێڵن منداڵەکانیان بە شێوەی پیتی "W" دابنیشن.

زانایان دەڵێن دانیشتنی منداڵان بە شێوەی پیتی "W"، زیانی پێدەگەیەنێت و وای لێدەکات جومگەکانی لاواز بێت بەو پێیەی نەتوانێت بنوشتێتەوە.

هەروەها و توانای بازدان و راکردنی نابێت و کاریگەری دەکاتە سەر مل و پشتی و شێوەی جەستەی تێک دەدات.

وەک دەزانرێت، منداڵ ئارەزووی دانیشتن بە شێوەی پیتی "W" دەکات و زۆرجار بۆ ماوەیەکی زۆر بەو شێوەیە تەماشای تەلەفزیۆن دەکات.

لەمەوە پسپۆڕانی بواری پزیشكی رێنمایی دەدەنە دایکان و باوکان بە رێگری کردنی منداڵەکانیان لە دانیشتن بە شێوەی پیتی "W" تاوەکو جەستەیان رێک بێت و جەمگەکانیان بەهێز بێت.

678 جار خوێندراوەتەوە