هەولێر؛ ئەمڕۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆدەبێتەوە

10:49 - 07/05/2019
کوردستان

ئەمڕۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمان، كۆدەبێتەوە و دوا رەشنوسی هەمواری یاسایی سەرۆكایەتی هەرێم، دەداتە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

پەیامنێری KNN رایگەیاند: بڕیارە كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لیژنەی كاروباری یاسایی پەرلەمانی كوردستان، كۆببێتەوە ‌و دوا دەقی رەشنوسی پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستور، ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستور، لە هەشت مادە پێكهاتووەو پێشتر خوێندنەوەی یەكەم و دوەمی بۆ كراوەو بڕیارە سبەینێ دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساكە بدرێت و ببێت بە یاسا.

129 جار خوێندراوەتەوە