كێشی 6 کیلۆگرامه‌و به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی له‌دایکبوو

09:18 - 06/05/2019
تەندروستی

ژنێك له‌ وڵاتی نیوزیله‌ندا له‌ رووداوێکی ده‌گمه‌ن منداڵێکی شه‌ش کیلۆگرامی به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایی هێنایه‌ دونیا.


ژنه‌كه‌ ناوی نیکۆڵینا نیوکۆمبیه‌ و ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ و له‌ وڵاتی نیوزیله‌ندا ده‌ژی و منداڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوو.

 

 

له‌دایكبوونی ئه‌و منداڵه‌ له‌كاتێكدایه‌ دایک و باوکی باڵاو کێشیان ئاساییه‌.


پزیشکه‌کانی نه‌خۆشخانه‌که‌ سه‌رسوڕمان بوونی خۆیان ده‌ربڕیی و رایانگه‌یاند: پێشتر هیچ منداڵێکیان نه‌بینیوه‌ قه‌باره‌ی ئه‌وه‌نده‌ بێت. 

1443 جار خوێندراوەتەوە