دەتوانیت سود لە ناوکی شوتی ببینیت بۆ رزگاربوونت لەم نەخۆشییانە

04:41 - 06/05/2019
تەندروستی

شوتی میوەیەکی هاوینەیە و بەهۆی خۆشی تام و چێژیەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، توێژەرانیش رێنمایی دەدەن، لە خواردنی ناوکەکەشی، چونکە چەند سودێکی گرنگی بۆ جەستە هەیە، کە تاوەکو ئێستا نەزانراون.

 

توێژەران رایدەگەیەنن دەتوانرێت ناوکی شوتی بخرێتە ناو ئاوەوە بۆ 2 تا 3 رۆژ دابنرێت و پاشان بخورێت.

 
ئەم خاڵانەی خوارەوە سودەکانی ناوکی شوتین:-

 
وەچەخستنەوە
ناوکی شوتی چەند ترشێکی ئەمینی تێدایە ، کە دەبێتە هۆی چالاکبوونی پیتاندنی هێلکە و زوو وەچەخستنەوە، بەتایبەت بۆ پیاوان کە رووبەرووی کێشەی جەستەیی دەبنەوە.


دژی شەکرەو کۆلیستڕۆڵە
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەکی پزیشکی دەرکەوتەوە، ناوکی شوتی رێژەی شەکر لە خوێندا کۆنتڕۆڵ دەکات و رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت و رێگری لە بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی فشاری خوێن دەگرێت .


بەهێزبوونی جومگەکان
ناوکی شوتی دەوڵەمندە بە توخمی مەگنیسیوم و چەند کانزایەکی دیک، کە جومگەکان لە لاوازی و شکاندن دەپارێزێت.

وەک جوانکاری
ناوکی شوتی بڕێکی زۆر لە ترشی ئۆمێگا 3 تێدایە کە بۆ تەندروستی گشتی جەستە بەسودەو پێستی دەموچاولە شێ و زیپکەو پەڵە و نیشانەکانی پیری دەپارێزێت.
تایبەت بە قژیش، بەهۆی بوونی کانزای مەگنیسیوم و مس تێیدا، قژ  لە وشکبوون و هەڵوەرین دەپارێزێت.


سەرچاوەی وزەیە
ناوکی شوتی دەوڵەمندە بە چەند گەرمۆکەیەک  و چەوری سودبەخش بۆ لەش زیاد دەکات.
بەرگری لەشیش بەهێز دەکات، بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسید و ڤیتامینات تێیدا.

3204 جار خوێندراوەتەوە