به‌ ڤیدیۆ؛ به‌ دوو كه‌س مارێك ده‌كه‌نه‌ ده‌می حوشترێكه‌وه‌

05:35 - 05/05/2019
هەمەڕەنگ

ئه‌وه‌ی له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا به‌دی ده‌كرێت، مامه‌ڵه‌كردنی چه‌ند ده‌شته‌كییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وشترێك و مارێكی ژه‌هراوی به‌زیندویی ده‌خه‌نه‌ ناو ده‌میه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌كو به‌شێك له‌ چاره‌سه‌ری میللی ده‌زانرێت بۆ نه‌خۆشییه‌ك كه‌ دوچاری وشتر ده‌بێت.

 

نه‌خۆشییه‌كه‌ ناوی (هیام)ه‌ و وشتره‌كه‌ هیچ هێزێكی نامێنێت و كه‌ ڕۆژ هه‌ڵدرێت وشتره‌كه‌ ده‌وه‌ستێت به‌ده‌میه‌وه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتنه‌وه‌ بۆ كاتی خۆرئاوابوون و ورده‌ورده‌ كێشی داده‌به‌زێت و لاواز ده‌بێت و پاش ماوه‌یه‌ك مردارده‌بێته‌وه‌.

 

ئه‌گه‌رچی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ له‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا و هه‌ندێك پێیان وایه‌ ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌ میللیه‌، هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه‌، به‌ڵام خه‌ڵكی ده‌شته‌كی و ئه‌وانه‌ی وشتر به‌خێوده‌كه‌ن، به‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاوی ده‌زانن بۆ نه‌خۆشی هیام.

 

12526 جار خوێندراوەتەوە