د. شایەن عەسکەریی رێنمایی تەندروستی دەداتە توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە رەمەزاندا

01:38 - 05/05/2019
تەندروستی

 
د. شایەن عەسکەریی کە لە ئیستادا پەرلەمانتاری کوردستانە لەسەر لیستی فراکسیۆنی گۆڕان و پێشتر پسپۆری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بوە، لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا رێنمایی تەندروستی دەداتە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە مانگی رەمەزاندا.


د. شایەن عەسکەریی لە میانی قسەکانیدا روونیدەکاتەوە کە ئایا توشبوان بە نەخۆشی شێرپەنجە دەتوانن لە چ کاتێکدا  و چۆن بەڕۆژوو بن، لەم خاڵانەی خوارەوەدا رێنماییەکان دەخاتە روو:-


بەشی یەکەم: ئەو بەرێزانەن کە لە مانگی رەمەزان چارەسەری کیمیاوی یا تیشک یا کیمیاوی و تیشک بەیەکەوە وەردەگرن‌, نابێ بە رۆژووبن چونکە بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کە چارەسەر وەردەگرن دەبێ رۆژانە بڕە ئاوێکی باش بخۆنەوە‌ بە ئەندازەی پێویستی لەشیان ,تاوەکو گورچیلەکانیان تەندروست بێت, و خواردنی بەسوود بخۆن‌ ۰

بەشی دووەم: ئەو بەرێزانەن کە چارەسەری کیمیاوی و تیشکیان لە ماوەیەکی نزیک لە هاتنی مانگی رەمەزان تەواو کردووە‌, باشتر وایە پرس بە پزیشکی تایبەتی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی بزانن کەی دەتوانن بە رۆژووبن۰

بەشی سێیەم: ئەو بەرێزانەی ئێستا چارەسەری هۆرمۆنی وەردەگرن, چ خانم چ پیاو دەتوانن بەرۆژووبن بە مەرجێک گورچیلەکانیان کێشەی نەبێ و ئاسایی کاربکەن و نەخۆشی تریان نەبێت۰

بەشی چوارەم: ئەو بەرێزانەی کە تەنها دەرزی ئێسقان وەردەگرن (زۆمیتا, دینۆسوماب) کە کیمیاوی و هۆرمۆنی نیە‌٫ ئەو رۆژەی کە دەرزیەکە وەردەگرن رۆژێک پێشتر و رۆژێک دواتر نابێ بەرۆژووبن چونکە دەبێ ئاوێکی زۆر بخۆنەوە رۆژانە‌٫ رۆژەکانی تر دەتوانن بە رۆژووبن بە مەرجێک گورچیلەیان بە ئاسایی کار بکات و نەخۆشی تریان نەبێت۰

بەشی پێنجەم: ئەو بەرێزانەن کە هیچ جۆرە چارەسەرێک وەرناگرن و تەندروستیان باشە و لە باری چاک بوونەوەن لە شێرپەنجە وە گورچیلەکانیان بە ئاسایی کاردەکەن و نەخۆشی تریان نیە وەکو فشاری خوێن و شەکرە , دەتوانن بە رۆژووبن۰

بەشی شەشەم: ئەو بەرێزانەن کە لە شێرپەنجەچاک بوونەتەوەو هیچ چارەسەرێک بۆ شێرپەنجە وەرناگرن, بەڵام نەخۆشی دیکەیان هەیە وەکو فشاری خوێن و شەکرەو نەخۆشی تر‌٫ باشتر وایە پەیوەندی بە پزیشکی پسپۆری تایبەت بەو نەخۆشیانە بکەن سەبارەت بەوەی دەتوانن بە رۆژووبن یانا۰ 

لە کۆتاییا هەموو نەخۆشیەک پێویستە پرس بە پزیشکی تایبەتی خۆی بکات‌, چونکە ئەو لە نزیکەوە لە تەندروستی نەخۆشەکە تێدەگات۰


د. شایەن عەسکەریی لە کۆتاییدا دەڵێت، " ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە رۆژووبن, باشتر وایە هەر بە رۆژوونەبن‌٫ چونکە خوای پەروەردگار مۆڵەتی داوە بەهۆی نەخۆشیەوە رۆژوویان لەسەر نیە‌, جا خوای گەورە کار ئاسانی فەرمووە نەک بارگرانی" ۰

"بە هیوای تەندروستیەکی باش , خوای گەورە شفای نەخۆشەکانمان بدات"





 

د. شایەن عەسکەریی کە لە ئیستادا پەرلەمانتاری کوردستانە و پێشتر پسپۆری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بوە، لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا رێنمایی تەندروستی دەداتە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە مانگی رەمەزاندا.

 

د. شایەن عەسکەریی لە میانی قسەکانیدا روونیدەکاتەوە کە ئایا توشبوان بە نەخۆشی شێرپەنجە دەتوانن لە چ کاتێکدا  و چۆن بەڕۆژوو بن، لەم خاڵانەی خوارەوەدا رێنماییەکان دەخاتە روو:-

 

بەشی یەکەم: ئەو بەرێزانەن کە لە مانگی رەمەزان چارەسەری کیمیاوی یا تیشک یا کیمیاوی و تیشک بەیەکەوە وەردەگرن‌, نابێ بە رۆژووبن چونکە بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کە چارەسەر وەردەگرن دەبێ رۆژانە بڕە ئاوێکی باش بخۆنەوە‌ بە ئەندازەی پێویستی لەشیان ,تاوەکو گورچیلەکانیان تەندروست بێت, و خواردنی بەسوود بخۆن‌ ۰

بەشی دووەم: ئەو بەرێزانەن کە چارەسەری کیمیاوی و تیشکیان لە ماوەیەکی نزیک لە هاتنی مانگی رەمەزان تەواو کردووە‌, باشتر وایە پرس بە پزیشکی تایبەتی خۆیانبکەن بۆ ئەوەی بزانن کەی دەتوانن بە رۆژووبن۰

بەشی سێیەم: ئەو بەرێزانەی ئێستا چارەسەری هۆرمۆنی وەردەگرن, چ خانم چ پیاو دەتوانن بەرۆژووبن بە مەرجێک گورچیلەکانیان کێشەی نەبێ و ئاسایی کاربکەن و نەخۆشی تریان نەبێت۰

بەشی چوارەم: ئەو بەرێزانەی کە تەنها دەرزی ئێسقان وەردەگرن (زۆمیتا, دینۆسوماب) کە کیمیاوی و هۆرمۆنی نیە‌٫ ئەو رۆژەی کە دەرزیەکە وەردەگرن رۆژێک پێشتر و رۆژێک دواتر نابێ بەرۆژووبن چونکە دەبێ ئاوێکی زۆر بخۆنەوە رۆژانە‌٫ رۆژەکانی تر دەتوانن بە رۆژووبن بە مەرجێک گورچیلەیان بە ئاسایی کار بکات و نەخۆشی تریان نەبێت۰

بەشی پێنجەم: ئەو بەرێزانەن کە هیچ جۆرە چارەسەرێک وەرناگرن و تەندروستیان باشە و لە باری چاک بوونەوەن لە شێرپەنجە وە گورچیلەکانیان بە ئاسایی کاردەکەن و نەخۆشی تریان نیە وەکو فشاری خوێن و شەکرە , دەتوانن بە رۆژووبن۰

بەشی شەشەم: ئەو بەرێزانەن کە لە شێرپەنجەچاک بوونەتەوەو هیچ چارەسەرێک بۆ شێرپەنجە وەرناگرن, بەڵام نەخۆشی دیکەیان هەیە وەکو فشاری خوێن و شەکرەو نەخۆشی تر‌٫ باشتر وایە پەیوەندی بە پزیشکی پسپۆری تایبەت بەو نەخۆشیانە بکەن سەبارەت بەوەی دەتوانن بە رۆژووبن یانا۰ 

لە کۆتاییا هەموو نەخۆشیەک پێویستە پرس بە پزیشکی تایبەتی خۆی بکات‌, چونکە ئەو لە نزیکەوە لە تەندروستی نەخۆشەکە تێدەگات۰

د. شایەن عەسکەریی لە کۆتاییدا دەڵێت، " ئەو کەسانەی کە ناتوانن بە رۆژووبن, باشتر وایە هەر بە رۆژوونەبن‌٫ چونکە خوای پەروەردگار مۆڵەتی داوە بەهۆی نەخۆشیەوە رۆژوویان لەسەر نیە‌, جا خوای گەورە کار ئاسانی فەرمووە نەک بارگرانی" ۰

"بە هیوای تەندروستیەکی باش , خوای گەورە شفای نەخۆشەکانمان بدات"





 

1675 جار خوێندراوەتەوە