به‌ وێنه‌: ئیمپراتۆری نوێی ژاپۆن چووه‌ به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ی

09:11 - 04/05/2019
گەلەری

ناروهیتۆ ئیمپراتۆری نوێی ژاپۆن دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ سه‌ر ته‌ختی شاهانه‌ له‌ رێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ كۆشكی ئیمپراتۆری به‌ڕێوه‌چوو بۆ یه‌كه‌مجار چووه‌ به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ی.

دوای ئەوەی، ئاكیهیتۆی ئیمپراتۆر، بەهۆی زۆریی تەمەن و ناجێگیری باری تەندروستییەوە، دەستبەرداری ناسناوەكەی بوو، ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا، ناروهیتۆی جێنشین، وەكو 126مین ئیمپراتۆری ژاپۆن دەستبەكاربوو.

ئیمپراتۆری نوێی ژاپۆن لەوتەیەكدا رایگەیاند: لەسەر رێچكەی ئیمپراتۆری باوك بەردەوام دەبێت لە خزمەتكردنی گەلی ژاپۆن و بە دڵسۆزییەوە پابەندی دەستور دەبێت.

ئیمپراتۆر لە ژاپۆن، هیچ دەسەڵاتێكی نییە و تەنها وەكو رەمزی باڵای ئەو وڵاتە، لەقەلەم دەدرێت و كەسێكی خۆشەویست و پیرۆزە لەلای ژاپۆنییەكان.

669 جار خوێندراوەتەوە