دەستکەوتێکی گەورەی پزیشکی مژدە دەداتە توشبووانی ئایدز

10:39 - 04/05/2019
تەندروستی

 ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی نوێ مژدە دەداتە توشبوان بە نەخۆشی ئایدز.

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی HIV ین و بەردەوام دەرمان بۆ چارەسەر بەکاردێنن، مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەیان بۆ کەسی توشنەبوو لەکاتی سێکسدا نابێت.

توێژیەنەوەکە 8 ساڵی خایاندوەو لەسەر هەزار هاوسەر ئەنجامدراوە، کە تیایاندا لە نێوان هەر دوو هاوسەرێکدا، یەکێکیان هەڵگری ڤایرۆسی HIV بوە، بەڵام بەردەوام دەرمانی بەکارهێناوە بۆ چارەسەر.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەوە کە گۆڤاری The Lancet تەندروستی بڵاویکردۆتەوە، دەرکەوتوە لە ماوەی ئەم 8 ساڵەدا ئەم دوو هاوسەرە کە یەکێکیان هەڵگری ڤایرۆسەکە بوە، لەکاتی سێکسدا ڤایرۆسەکەی بۆ کەسی توشنەبوو نەگوازراوەتەوە.

توێژەران هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، ئەو دەرمانەی کەسی توشبوو بەکاردەهێنێت، دەبێتە رێگری تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی HIV و وەستانی، بەمەش مەترسی گواستنەوەی بۆ کەسی توشنەبوو لە کاتی سێکدا نابێت.

پرۆفیسۆر ئالیسون رودخر لە زانکۆی کولێدجی لەندەن دەڵێت، مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسیHIV لەرێگەی سێکسەوە لە کەسی توشبوو بۆ  کەسی ساخ سفرە.

ئەمەش نامەیەکی بەهێزە بۆ کۆتایی هێنان بەم نەخۆشییەو رێگری کردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە.

پرۆفیسۆر ماریا جیریی لە پەیمانگای تەندروستی جیهانی لە زانکۆی لیڤەرپول ئامەژبەوە دەکات، نوێترین تەکیکیان بەکارهێناوە بۆ شیکردنەوەی پشکنینەکان و  سەرکەوتووبن لەو کارەدا.


4765 جار خوێندراوەتەوە