تێر خەوی بیرکردنەوەی کەسەکە بەم شێوەیە لێدەکات

03:21 - 03/05/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات، تێر خەوی راستەوخۆ کاریگەری ئەرێنی دەکاتە سەر فراوانبوونی بیرکردنەوە.

 زانایان رایدەگەیەنن، تێر خەوی لە شەودا، ئاستی بیرکردنەوەی کەسەکە بەهێز دەکات و چۆنێتی بڕیاردارانی دروست لە شتەکان باش دەکات.

جەختیشدەکەنەوە، خەوتن بۆ ماوەی 7 بۆ 8 کاتژمێر لە شەودا وا لە مێشک دەکات، توانایاکی باشتری هەبێت بۆ بیرکردنەوە و دوورخستنەوەی لە کاری خراپ.

لەناوەڕۆکی توێژینەوەکەدا هاتوە، ئەو کەسانە توشی خەوزڕاندن دەبن، هەمیشە هەست بە ماندووبون دەکەن و ناتوانن بڕیاری دروست لە ژیانیان ببنەوە، بۆ ئەمەش توێژەران رێنمایی دەدەن، لە هەوڵدان بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە و گوێگرتن لە میوزیکێکی ئارام تاوەکو بتوانیت خەوت لێکەوێت.

1305 جار خوێندراوەتەوە