مامۆستایەک بەمشێوەیە سزای توندی خوێندکارەکەی دەدات

02:21 - 03/05/2019
هەمەڕەنگ

مامۆستایەک سزای یەکێک لە خوێندکارەکانی دەدات و  ناچاری دەکات موبایلەکەی بە چەکوش بشکێنێت.

 

لە یەکێک لە خوێندنگاکانی وڵاتی چین، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە خوێنکارەکان مۆبایلی پێبوە، مامۆستاکەی ناچاری دەکات لەبەردەم خوێندکارەکانی دیکەدا، مۆبایلەکەی بە چەلوش بشکێنێت.

 

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی لێدەکەوێتەوە و هه‌ندێكیان ئه‌م ره‌فتاره‌ی مامۆستاكه‌ به‌ نه‌شیاو و توندوتیژ ده‌ناسێنن و هه‌ندێكیش به‌ كارێكی شیاوی ده‌زانن به‌رامبه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ی پابه‌ند نابن به‌ رێنمایی به‌ڕێوه‌چونی خوێندنگاكان و ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م خوێندكاران مه‌شغوڵی ئه‌و ئامێره‌بن، به‌هایه‌ك بۆ خوێندن نامێنێـته‌وه‌.

9493 جار خوێندراوەتەوە