لە فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف کەسێک کوژرا

02:30 - 26/04/2019
کوردستان

لەکاتی بەڕێوەچونی فێستیڤاڵی ساڵانەی ئێل بەگی جاف بۆ ئاشتەوایی و پێکەوە ژیانی نێوان تیر و هۆزەکان، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا.


پەیامنێری KNN رایگەیاند؛ ئەمڕۆ هەینی 26-4-2019 لەکاتی بەڕێوەچونی فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف لە گوندی باخانی سەر بە قەزای قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ دروستبووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.

 

تیر و هۆزەکانی جاف ساڵانه‌ له‌ گوندی باخان فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف رێكده‌خه‌ن، به‌ڵام له‌دوای دروستبوونی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ تا ئه‌م ساڵ ئه‌و فێستیڤاڵه‌ نه‌ده‌كرا.

 

17706 جار خوێندراوەتەوە