سلێمانی؛ ژمارەیەك ئەندامی نەوەی نوێ لەسەر سكاڵای چەند پەرلەمانتارێك دەستگیركران

01:47 - 25/04/2019
کوردستان

لەسەر سكاڵای چەند پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ، ژمارەیەك ئەندام و لایەنگری نەوەی نوێ دەستگیر كران.

پەیامنێری KNN رایگەیاند: شەوی رابردوو لەسەر  سكاڵای چەند پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، ئاسایشی سلێمانی ژمارەیەك ئەندام و لایەنگری نەوەی نوێیان دەستگیركردووە، كە لە ناویاندا كەسی نزیكی شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جوڵانەوەكەی تێدایە.

بە پێی زانیارییەكانی KNN ئەو كەسانەی دەستگیركراون لەسەر ئەو هەڕەشە ئامێزانەیە، كە بۆ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ نێردراون.

سەرچاوەیەكیش لە ئاسایشی سلێمانی بە KNNی راگەیاند: ئەو كەسانە بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی هەڕەشەی نامەی تەلەفۆنی و گرتەی ڤیدیۆی دەستگیركراون و لە ئێستادا لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.

1251 جار خوێندراوەتەوە