سریلانكا؛ یانزەهەمین تەقینەوە لە شارۆچكەیەكی نزیك لە كۆڵۆمبۆی پایتەخت روویدا

11:52 - 25/04/2019
جیهان

لە ماوەی پێنج رۆژدا 11 تەقینەوە لە سریلانكا رویانداوە 
سریلانكا؛ بەرپرسان لەبارەی روودانی تەقینەوەی دیكە لەكۆڵۆمبۆی پایتەخت هۆشداری دەدەن
سریلانكا؛ سەرجەم كڵێسای كاسۆلیكیەكان دادەخرێن

یانزەهەمین تەقینەوە لە سریلانكا روویدا و بەهۆی مەترسی ئەمنیشەوە تەواوی كڵێسای كاسۆلیكیەكانی ئەو وڵاتە داخران.

پۆلیسی سریلانكا بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێك لە شوێنی فرێدانی خۆڵ و خاشاك لە شارۆچكەی بۆگۆدای خۆرهەڵاتی كۆلۆمبۆی پایتەخت تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتوەتەوە.

ئەوەش یانزە هەمین تەقینەوەیەكە لە رۆژی یەكشەممەی رابردوەوە لەو وڵاتە روویداوە.

لەلایەكی ترەوە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، دەسەڵاتدارانی سریلانكا داوایان لە كارمەندانی بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە كردوە لە شوێنی كاركردنیان بمێننەوە  ئەوەش بەهۆی مەترسی روودانی تەقینەوە لەنزیك باڵەخانەی بانكەكە.

سەرچاوەیەكیش بە ئاژانسی  رۆژنامەوانی فەرەنسای راگەیاندوە، بەهۆی مەترسی  هێرشی تیرۆرستی سەرجەم كڵێسای كاسۆلیكیەكانی سریلانكا بۆ ماوەیەكی نادیار دادەخرێن.

163 جار خوێندراوەتەوە