سودان؛ ئەنجومەنی سەربازی و لایەنە سیاسیەكان لە رێككەوتن نزیك دەبنەوە

11:35 - 25/04/2019
جیهان

ئەنجومەنی سەربازی و لایەنە سیاسیەكانی سودان لەسەر زۆربەی خاڵە ناكۆكانی نێوانیان دەگەنە رێككەوتن و سێ‌ ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیش دەست لەكاردەكێشنەوە.

شەمسەدین كوباشی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی سودان لەپاش كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی نێوان ئەنجومەنەكە و هاوپەیمانی ئازادی و گۆڕانكاری، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گەیشتونەتە رێككەتن بۆ ئەوەی زۆرینەی داواكارییەكانی ئەو هاوپەیمانێتیە جێبەجێ‌ بكەن. 

راشیگەیاند: لیژنەیەكی هاوبەش پێكدەهێنرێت بۆ تاوتوێكردنی ئەو خاڵانەی كەتا ئێستا لەنێوان هەردوو لادا ناكۆكیان لەسەرە.

هەرپەیوەست بەدۆخی سودان وتەبیژی ئەنجومەنی سەربازی ئەو وڵاتە رایگەیاند: هەریەك لەعومەر زەینەلعابدین و جەلالەدین شێخ تەیب و تەیب بابەكر عەلی ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردوە.

90 جار خوێندراوەتەوە