حەسەن رۆحانی هۆشداریی توند دەداتە ئیمارات و سعودیە

09:53 - 25/04/2019
جیهان

رۆحانی: سعودیە و ئیمارات قەرزاری ئێرانن كە ئێستا وەك دەوڵەت ماونەتەوە

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت: سعودیەو ئیمارات قەرزاری ئێرانن وەك دەوڵەت، چونكە ئێران ئەوەی رەتیكردبوەوە یارمەتیی رژێمی سەدام حسێن بدات لەكاتی خۆیدا هەردوو وڵاتەكە داگیر بكات. 

رۆحانی راشیگەیاند: ئەگەر ئەو كات سەدام حسێن، كە حوكمی عیراقی دەكرد، دەسەڵاتدارانی ئێران ژیرانە مامەڵەیان نەكردایەو بڕیاریان نەدایە، ئەوا سعودیەو ئیمارات وەك دوو دەوڵەت ئێستا بونیان نەبوو، هەر بۆیە قەرزاری ئێرانن. 

لەبارەی بڕیاری توندكردنی سزاكانی ئەمریكاش لەسەر ئێران و راگرتنی تەواوەتی هەناردەی نەوتی ئێران. حەسەن رۆحانی وتی، ئەوە كارێكی هەروا ئاسان نیە، قەرەبوكردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێرانیش لە بازاڕەكاندا مانای وایە وەستانەوە بەڕووی گەلی ئێراندا. 

576 جار خوێندراوەتەوە