لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پۆمپیۆ پشتیوانی ئەمریكای بۆ عێراق دووپاتكردەوە

06:38 - 24/04/2019
عێراق

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراقدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ حكومەتەكەی عەبولمەهدی دووپاتكردەوە.

لەراگەیاندراوێكدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی هاوبەش لەنێوان ئەمریكاو عێراقدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنەكەدا مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، دووبارە پشتیوانی واشنتۆنی بۆ عێراقێكی بەهێزوخۆشگوزەران دووپاتكردوەتەوە.

ئاماژی بەوەشكردووە، پۆمپیۆ پێشنیازی بەستنی پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دراوسێی عێراق بۆ عەبدولمەهدی كردووە.

جەختیش لەوە كراوەتەوە كە ئەمریكا و عێراق پێكەوە بەردەوام دەبن لە روبەڕوبونەوەی داعش تا ئەو كاتەی بەتەواوەتی جێ پێی ئەو ڕێكخراوە لە عێراق دەسڕنەوە.

213 جار خوێندراوەتەوە