هەڵەبجە؛ بۆ یەكەمجار ژنێك بڕوانامەی مەلایەتی پێدەبەخشرێت

06:37 - 24/04/2019
کوردستان

هەرێم؛ 11 ژن بڕوانامەی مەلایەتییان پێدراوە

بۆ یەكەمجار لە پارێزگای هەڵەبجە, خانمێك بڕوانامەی ئاینی پێدەدرێت و ڕێگەپیدراوە هاوشێوەی پیاوانی ئاینی پێشنوێژی و وتارخوێنی و تەنانەت بەپێی شەرعی ئیسلامی پرۆسەی ژن مارەبڕین ئەنجام بدات.


ئەو خانمە دەڵێت: حەوت ساڵ لە حوجرە خوێندویەتی و 10 ساڵا ئەزمونی هەیە و شەش تاقیكردنەوەی كردوە, بڕوانامەكەی ئەكادیمیە و هەمان زانستی خوێندوە كە زانایانی ئاینی  خوێندویانە و بڕوانامەیان پێوەرگرتوە.

1606 جار خوێندراوەتەوە