تەقتەق؛ هاوڵاتییەكی تەمەن 35 ساڵ خۆی كوشت

05:43 - 24/04/2019
کوردستان

هاوڵاتییەكی تەمەن 35 ساڵی دانیشتوی ناحیەی تەقتەق بە چەكی كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پەیامنێری KNN رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی دانیشتوی تەقتەق لە ماڵەكەی خۆیدا بە چەكی كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە..ئاشكرایكرد پێشتریش سێ‌ مانگ لەمەوبەر برایەكی بەهەمانشێوە خۆی كوشتوە.

لای خۆشیەوە عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە، هەواڵەكەی پشت راستكردەوەو رایگەیاند، ئەو كەسەی خۆی كوشتووە پیشەی پۆلیس بووە، بەڵام هیچ زانیارییەكی تری لەسەر روداوەكە ئاشكرا نەكرد.

هاوكات، وتەبێژی تەندروستی كۆیە رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمێك هێنراوەتە پزیشكی دادوەری كۆیە كە فیشەك بەجستەیەوە بووە.

1773 جار خوێندراوەتەوە