سەعید كاكەیی داوایەكی یاسای لە كۆمسیۆن بردەوە و گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی

12:34 - 23/04/2019
عێراق

سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق، داوایەكی یاسایی لە سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بردەوە.

دوێنێ دووشەممە، دادگای كارگێڕیی عێراق، بڕیاریدا بە گەڕانەوەی سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق بۆ سەر كارەكەی، كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەسەر لێدوانەكانی، سڕكرا بوو.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران، لە كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختی لە ئەنجامدانی ساختەكاریی و پێشێلكاری یاسایی كردبوەوە لە و هەڵبژاردنەدا.

سەعید كاكەیی، ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو، بەردەوام دەبێت لە رێكارە یاساییەكان بۆ لابردنی بڕیاری سڕكردنەكەی و دوینێش دادگایی كارگێری بڕیاردا سڕكردنەكەی هەڵبوەشێتەوەو دەست بەكارەكانی بكاتەوە.

875 جار خوێندراوەتەوە