دیالە؛ منداڵێكی تەمەن دوو رۆژە لە ناحیەی مەندەلی دۆزرایەوە

09:01 - 23/04/2019
عێراق

ئێوارەی دوێنێ‌ لە ناحیەی مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە، منداڵێكی تەمەن دووڕۆژە دۆزرایەوە.

ئێوارەی دوێنێ‌ لەسەر رێگای پەرستگای حاجی ئەحمەد، لە ناحیەی مەندەلی سەر بە پارێزگای دیالە، منداڵێكی تەمەن دووڕۆژە، لەناو پارچە كارتۆنێكدا، دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییەكانی KNN منداڵەكە لە رەگەزی مێیە.

هاوكات عەقید غالب عەتیە، وتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە KNNی راگەیاند: منداڵەكە لە دەرەوەی ناحیەی مەندەلی دۆزراوەتەوە‌و تائێستا كەس دەستگیر نەكراوە لەسەری‌و نازانرێت لەلایەن كێوە فڕێدراوە. 

151 جار خوێندراوەتەوە