بەغدا؛ كۆنگرەی شەشەمی وزە بەڕێوەدەچێت

08:27 - 22/04/2019
عێراق

بەغدا؛ 19 كۆمپانیا بەشداریی كۆنگرەی شەشەمی وزە دەكەن

لە بەغدا بە بەشداریی 19 كۆمپانیای تایبەت بە وزە، كۆنگرەی شەشەمی وزە بەڕێوەدەچێت‌و چەند كۆمپانیایەكی ئێرانیش تێیدا بەشدارن. وەبەرهەێنەرانی ناوخۆیی‌و بیانیش، پێشبڕكێی دەكەن بۆ وەرگرتنی پڕۆژەكان لە وەزارەتی كارەبا‌و دەیانەوێت زۆرترین سود ببینن لەو هەلەی هاتوەتە پێش بۆیان.

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وەرزی هاوین و گەرما، كێشەكانی كارەبا سەرهەڵدەدەنەوە‌و وەزارەتی كارەباش ١٩ كۆمپانیای تایبەت بە وزە لە كۆنگرەی شەشەمی وزە لە بەغدا كۆدەكاتەوە.

سالانە بە رێژەی ٧٪ بەكارهێنانی كارەبا زیاد دەكات، وەزارەتی كارەبا بە بڕی یەك ترلیۆن دۆلار پڕۆژە بە روی وەبەرهێنەران دەكاتەوە.

وەبەرهێنەران كەوتونەتە پێشبڕكێی وەرگرتنی پڕۆژەكان لە وەزارەتی كارەبا‌و دەیانەوێت زۆرترین سود ببینن لەو هەلەی هاتوەتە پێشەوە.

هەرچەندە سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران بەردەوامن، بەڵام بەشێك لە كۆمپانیاكانی ئێران لەو پێشانگایانە دەبینرێن و چاویان بڕیوەتە عێراق بۆ كاری وەبەرهێنان.

كێشەی كارەبا لە عێراق، كێشەیەكی درێژخایەنە‌و بەهۆی شەڕی داعشیشەوە، ٢٠٪ هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا وێران بوون، هەروەها ٢٥٪ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، تێكدران.  

138 جار خوێندراوەتەوە