كۆیە؛ لە فێستیڤاڵێكدا چەند خوێندكارێك سیستمێكی زیرەكیان نمایش كرد

08:09 - 22/04/2019
هەمەڕەنگ

لە فێستیڤاڵێكدا چەند خوێندكارێكی پەیمانگای كۆیەی ناحكومیی بۆ زانستەكانی كۆمپیوتەر، سیستمێكی زیرەكی ئاگاداركردنەوەیان بۆ خانوو ‌و ماڵەكان، نمایش كرد‌و وەك خۆیان باسی دەكەن، سیستمەكە لەگەڵ تۆڕەكانی پەیوەندیی، دەبەسترێتەوە ‌و بەكارهێنەرانی دەتوانن لە رێگەیەوە‌و لە شوێنی تر، چاودێریی ماڵەكانیان بكەن، ئەمە جگە لەوەی خێزانەكان لە نەمانی ئۆكسجین و لێچوونی غاز لە ماڵەكاندا، ئاگادار دەكاتەوە.

لەمیانی فیستیڤاڵی زانستی پەیمانگای كۆیەی ناحكومی بۆ زانستەكانی كۆمپیوتەر، چەند خوێندكارێك سیستەمێكی زیرەكی ئاگاداركردنەوە بۆ خانوو ماڵەكان نمایش دەكەن كە دەتوانرێت لە رێگەی ئەو سیستەمەوە خێزانەكان دەتوانن ئاگاداری ماڵەكانیان ببن. 

ئەو خوێندكارانە باس لەوە دەكەن كە ئەو سیستەمە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ماڵان چونكە بە بەستنەوەی لەگەڵ تۆرەكانی پەیوەندی كردن دەتوانرێت لەشوێنی تر خێزانەكان ئاگاداری خانوەكانیان بكەن،  جگە لەوەش خێزانەكان ئاگاداردەكاتەوە لە لێچونی غازو نەمانی ئۆكسجین.

هەر لەفیستیڤاڵەكەدا چەندین بەرنامەی تری زانستی لەلایەن خوێندكارانی پەیمانگای كۆیەی ناحكومی بۆ زانستی كۆمپیتەر  دانراوە وەك دانانی ئەپڵی كەیشن تایبەت بە منداڵان و سیستەمی زیرەك بۆ گەراجی ئۆتۆمبێل.

مامۆستایەكیش دەڵێت بەشێك لەو سیستەمانە گرینگن بۆبەرێوە بردن  چونكە  دەتوانرێت دامودەزگاكانی حكومەت بە ئەلیكترۆنی بكرێت 

لە پێنجەمین  فیستڤاڵی زانستی و هونەری  پەیمانگای كۆیەی ناحكومی بۆ زانستەكانی كۆمپیتەر  30 پرۆگرام‌و ئەپلیكەیشنی  كۆمیتەریی نمایشكران. هەروەك بەشێك لەچالاكییەكانی فیستیڤاڵەكە بریتیی بوو لەنمایشی  شانۆیی و پێشانگای شێوەكاریی  ئاهەنگی گۆرانی و هەڵپەركێ‌. 

524 جار خوێندراوەتەوە