به‌ وێنه‌ی هه‌فته‌ی ژیاندۆستی له‌ سلێمانی

11:17 - 22/04/2019
گەلەری

ڕۆژی یەکشەممە بەئامادەبوونی ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و  بەڕێوەبەری ژمارەیەک لە فەرمانگەکانی شارەکە، چالاکییەکانی ھەفتەی ژیاندۆستی بەدروشمی ‌(ژینگەی خاوێن، ژیانی تەندروست، مرۆڤی کامەران) لە قوتابخانەی دابانی بنەڕەتی لە شاری سلێمانی دەستیان پێکرد .

چالاکییەکان لەلایەن مامۆستایان و قوتابیانەوە پێشکەشکران کە بریتی بوون لە چالاکی و نمایشی ( ژینگەیی، ئاو و کارەبا، تەندروستی، مافی مرۆڤ، خاوەن پێداویستی تایبەت(.

ئامانج لەو چالاکییانە کە ماوەی ھەفتەیەک دەخایەنێت و لە چەند قوتابخانەیەک بەردەوامی دەبێت، ھۆشیارکردنەوەی قوتابیانە بۆ پاراستنی ژینگە و بە فیڕۆنەدانی ئاو و کارەبا و، خۆپاراستن و پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ و، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

297 جار خوێندراوەتەوە