پیاوێکی هندی لەبەر هەڵەیەکی خۆی پەنجەی دەبڕێت

10:03 - 22/04/2019
هەمەڕەنگ

  1.   پیاوێکی هندی لەبەر ئەوەی دەنگی بە هەڵە بۆ حزبێک دەدات، پەنجەی خۆی دەبڕێت.

لە ویلایەتی ویلایەتی ئۆتار برادیش و باکوری هندستان هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەدەچێت، تێیدا پیاوێک بەهۆی ئەوەی دەنگی بە هەڵە بۆ حزبێت داوە، پەنجەی خۆی بە چەقۆیەکی گەورە دەبڕێت.

باوان کومار تەمەن 25 ساڵ دەڵێت، لەجیاتی ئەوەی دەنگ بە حزبی باهوجان ساماج BSP بدات، دەنگ بە حزبی بهاراتیا جاناتا دەدات و لەبەر ئەم هۆکارەش پەنجەی خۆی دەبڕێت.

هاوکات، حزبی بهاراتیا جاناتا هێمای گوڵی لوتس هەڵدەگرێت و حزبی باهوجان ساماج هێمای فیل هەڵدەگرێت، باوان کومار لەکاتی دەنگداندا، پەنجە مۆرەکەی لە تەنیشت هێمای گوڵی لوتس دەکات.

باوان کومار روونیدەکاتەوە، کاتێک دوای دەنگدانەکە دەزانێت کە بەهەڵە دەنگی داوە، دەستبەجێ دەچێتەوە ماڵەوەو بە چەقۆیەکی گەورە پەنجەی دەبڕێت



444 جار خوێندراوەتەوە