چلەی ماتەمینی تێكۆشەری دێرین سەڵاح چاوشین

08:47 - 21/04/2019
گەلەری

بە ئامادەبوونی كەسوكار و خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی، ئەمڕۆ یەكشەممە 21-4-2019 مەراسیمی چلەی ماتەمینی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین ‌و سكرتێری پێشووی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڕێوەچوو. 

بزوتنەوەی گۆڕان لە وتاری ماڵئاوایی ئەو سەركردە تێكۆشەرەدا، ناوی سیمبوڵی جوڵانەوەی چاكسازیی بە خشی بە سەڵاح چاوشین. 

لە دوای چل رۆژ لە ماڵئاوایكردنی، لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی، مەراسیمێكی پڕشكۆ بۆ فەرماندەو تیكۆشەری دێرینی گەلەكەمان، سەڵاح چاوشین بەڕێوەچوو.

سەڵاح چاوشین لە ساڵی 1946 لە سلێمانی لە دایك بوە, یەكێك بوە لە پێشمەرگە سەرەتاییەكانی هەڵگیرسانەوەی شوڕشی نوێ‌و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان بوەو ماوەی 4 ساڵ و نیو, سكرتێری جڤاتی گشتی بوە.

500 جار خوێندراوەتەوە