ئادیامان؛ نرخی بێچووه‌ كۆترێك ١٥٠ هەزار لیرەی توركییە

06:17 - 20/04/2019
هەمەڕەنگ

لە پارێزگای ئادیامانی باكوری كوردستان، نرخی بێچوو كۆترێك كە لە رەگەزی كۆتری (كورەنك)ە ١٥٠ هەزار لیرەی توركی كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 9هه‌زار دۆلار.

ئاژانسی ئانادۆڵوی بڵاویكردەوە، كۆترەكانی ئادیەمەن بە تایبەتمەندی رەنگ و پێكهاتەی زیندەناسی لە كۆتری دیكە جیادەكرێنەوە و هەندێكجار نرخی فرۆشتنیان شان لە شانی نرخی ئۆتۆمبێل و خانوو دەدات.



ئەركان توركئۆغڵو كە لە ئادیەمەن كۆتر بەخێو دەكات داوای ١٥٠ هەزار لیرەی توركیا دەكردووە، بۆ ئەوەی بێچووه‌ كۆترێكی شەش مانگە بفرۆشێ كە لە رەگەزی كۆتری (كورەنك)ە. ناوی ئەو بێچووه‌ كۆترە "موهور"ە و دایكی ناوی "كڕاڵ"ە كە یەكێكە لە كۆترە هەرە بەناوبانگەكانی شارەكە.

بەپێی زانیاری ئاژانسەكە، توركئۆغڵو30 ساڵە كۆتری رەگەزی كورەنك بەخێو دەكات و گەورەترین خولیای بەخێوكردنی كۆترە.

 

674 جار خوێندراوەتەوە