ئەمریکا؛ گەورەترین تاوانی دایک و باوکێک بەرامبەر منداڵەکانیان

04:00 - 20/04/2019
هەمەڕەنگ

دادگای ئەمریکا سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دایک و باوکێک دەردەکات.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵەکانیان، دادگای ئەمریکا بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بۆ دایک و باوکێک دەردەکات.

 

رۆژنامەکە روونیدەکاتەوە لویزای دایک لەگەڵ دافیدی باوک، بە درێژای 13 ساڵ ئەشکەنجەی 12 منداڵەکەیان دەدەن بە لێدان و سەرکوتکردن و و رێگری کردن لەوەی نان کەم بخۆن و گەرماونەکەن.

 

پاش ئه‌وه‌ی روداوه‌كه‌ ساڵی رابردوو ئاشكرابوو، رۆژنامه‌ و میدیاكانی ئه‌مریكا و جیهان زۆر گرنگییان به‌ بابه‌ته‌كه‌دا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت؛ دایک و باوکەکە، یەکێک لە منداڵەکانی کە تەمەنی 7 ساڵە دەخاتە قەفەزە، پاش ماوەیەک منداڵەکە خۆی رزگار دەکات و دەستجبەجێ پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و چیرۆكه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ ئاشكرا ده‌بێت.

 

بەگوێرەی زانیاریککەکان منداڵەکە لەبەر دەم دادگا بە بەڵگەوە خراپی مامەڵەی دایک و باوکی بۆ دادوەر ئاشکرا دەکات و دەڵێت خوشکو براکانی بەشێوەیەکی توندڕەوانە لەلایەن دایک و باوکیانەوە بۆ ماوەی 13 ساڵ ئەشکەنجە دراون و رووبەروی لێدانی قورس بونەتەوە.

سەرباری ئەوەی دادگای ویلایەتی کالیفۆرنیا بڕیاری دا سزای زیندانی هەتای هەتایی بۆ دایک و باوکیان دەرکردوە، بەڵام هەندێک لە منداڵەکانی هەر دایک و باوکیان خۆشدەوێت.


ئامادەكردنی: هەژار عەلی

19696 جار خوێندراوەتەوە