قەرەتەپە؛ بۆمبێكی دەستی هەڵدەدرێتە ناو بینای كۆمیتەی یەكێتیەوە

12:15 - 19/04/2019
کوردستان

لە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین لەكاتی خۆ ئامادەكردن بۆ كردنەوە بارەگا حزبیەكەیان، بۆمبێكی دەستی هەڵدەدرێتە ناو كۆمیتەی یەكێتیەوە.

ئیبراهیم عەلی, بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی لە ناحیەی قەرەتەپە، بە KNNی راگەیاند: پاش ئەوەی لەلایەن پارێزگاری دیالەوە رەزامەندییان وەرگرتوە بۆ دووبارە كردنەوەی بارەگاكەیان لەناو ناحیەی قەرەتەپە، چەند رۆژێكە سەرقاڵی نۆژەنكردنەوە و خاوێنكردنەوە بارەگای كۆمیتەكەیانن، بەڵام درەنگانێكی شەو لە رێگەی بۆمبی دەستیەوە هێرشكراوەتە سەر بارەگاكەیان و بۆمبێكی دەستی ئاڕاستەی بیناكەیان كراوە.

وتیشی: هێرشەكە لەلایەن كەسانی نەنایراوەوە ئەنجامدراوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتە، بەڵام زیانی ماددی بە كەلوپەل و بیناكەیان گەیاندووە.

لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، زۆرینە حزبە كوردستانیەكان، جگە لە ناو ناوەندی قەزای خانەقین، لەسەرجەم ناحیەكانی دیكەی ئەو قەزایە و مەندەلی و ناوچە كوردستانیە كێشەلەسەرەكانی دیكە كشاونەتەوە و نەگەڕاونەتەوە.

335 جار خوێندراوەتەوە