دوكان؛ بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەكەوە بەشێوەیەكی كاتی كەمدەكرێتەوە

12:10 - 19/04/2019
کوردستان

بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دوكانەوە بۆ هەزار مەتر سێجا كەمدەكرێتەوە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆی هاوڵاتیان و گەشتیاراندا كەمبێتەوە.

قائیمقامیەتی قەزای دوكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، پاش ئەوەی لەماوەی رابردودا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە و بەوهۆیەوە ریژەی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوەكەوە بۆ زیاتر لە هەزار مەتر سێجا لە چركەیەكدا زیادكرا، ئەوەش كاریگەری هەبوو لەسەر بەرزبنەوەی ئاستی ئاو لە رێڕەوی ئاوی دەریاچەكە و بەهۆیەوە زۆرینە كابینە و كەپرەكانی نزیك زێیەكە ژێر ئاو كەوتن و بەناچاری شەقامی گشتی گەشتیارییەكە داخرا.

ئاوماژەبەوەشدراوە، داوا لە بەرپرسانی بەنداوەكە كراوە، كە بەشێوەی كاتی بۆ ئەمڕۆ هەینی، لەپێناو كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران، رێژەی بەردانەوەی ئاو لەبەنداوەكەوە كەمبكەنەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران بتوانن سود لەتێپەڕبون بەشەقامی گشتی گەشتیارییەكە ببینن.

694 جار خوێندراوەتەوە