ده‌ته‌وێت بزانیت ئێستا روباری دیجله‌ چی لێهاتوه‌؟

02:17 - 03/06/2018
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

بڕواننه‌ ئه‌م ڤیدیۆیه‌ و ده‌بینن كه‌ ئاستی روباری دیجله‌ به‌ چ شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار وشكی كردوو و له‌ئێستادا بڕێك ئاو له‌نێوان ناوچه‌ی (الكاظمية و الكريعات)دا په‌نگی خواردوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و روباره‌ له‌م وه‌رزی ئاوزۆرییه‌دا خوڕ نییه‌ و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك په‌نگی خواردووه‌.

 

هه‌روه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا دیاره‌ چه‌ند گه‌نجێك به‌پێ گه‌یشتونه‌ته‌ ناوه‌ڕاستی ئاوی روباره‌كه‌ و هێشتا قاچیان له‌سه‌ر زه‌وییه‌، ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ زۆر كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی روباره‌كه‌.

33615 جار خوێندراوەتەوە