هەرێم؛ رۆژنامەنوسان نیگەرانن لە مامەڵەی بەشێكی زۆر لە دەزگا حكومییەكان

08:04 - 18/04/2019
کوردستان

هەرێم؛ جیاوازی لە پێدانی زانیاری دەكرێت بە رۆژنامەنوسان و دەزگا راگەیاندنەكان
رۆژنامەنوسان: سەندیكای رۆژنامەنوسان بێدەنگە لە ئاست پێشێلكارییەكان


سەرەڕای ئەوەی شەش ساڵە یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاریی لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچوە، بەڵام هەتا ئێستا بەشێكی زۆر لە بەرپرسان و دەزگا حكومیەكان، جیاوازیی دەكەن  لە نێوان دەزگاكانی راگەیاندن‌و رێگریی دەكەن لە دەستڕاگەیشتنی رۆژنامەنوسان بەسەرچاوەكانی زانیاریی.

یەكێك لەو كەناڵانەش، كە زۆرترین رێگریی لێدەكرێت  كەناڵی KNNە رۆژنامەنوسانیش، سەندیكای ڕۆژنامەنوسان بەكەمتەرخەم و بێدەنگ لە قەڵەم دەدەن لە ئاست ئەو پێشێلكارییانەدا.

تاوەكو ئێستا ژمارەیەك لەبەرپرسان و دام و دەزگا  حكومییەكان رێگری و جیاوازی لەنێوان دەزگاكانی راگەیاندن دەكەن و تەنیا كەناڵەكانی نزیك لە خۆیان بانگهێشت دەكەن. ئەمەش پێشێلی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیارییە.

رۆژنامەنوسانیش داوا دەكەن، سەندیكای رۆژنامەنوسان بێتە دەنگ و ئەو جیاكاریەی نێوان دەزگاكانی راگەیاندن قبوڵ نەكات.

كەناڵی KNN، یەكێكە لەو كەناڵانەی كە زۆرجاران بۆ مەراسیمە تایبەتەكان و كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەرپرسە باڵاكان بانگهێشت ناكرێت یان رێگری لێدەكەن لە روماڵكردنی كۆنگرە  رۆژنامەوانییەكەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم یەكێكە لەو نموونانە.

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری KNN جەخت لە پێشێلكارییەكان دەكاتەوەو زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

سەبارەت بە رێگرییەكان و پێشێكارییەكان، سەندیكای رۆژنامەنووسان داوا لە راگەیاندنەكان دەكات بە یاداشت  پێشلكارییەكانی دام و دەزگاكان بدەنە سەندیكا تاوەكو بەدواداچونی بۆ بكەن و ئەو دیاردەیە نەهێڵدرێت. 

یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری، بە ژمارە 11ی سالی 2013 لەپەرلەمانی كوردستان دەرچووە, تاوەكوو ئێستا ژمارەیەك لەبەرپرسان و دام و دەزگا حكومیەكان پابەندی ئەم یاسایە نابن و جیاوازای و پێشێلكاری بەرامبەر هەندێك لە كەناڵەكان و میدیاكاران دەكەن.

165 جار خوێندراوەتەوە