پەیوەندییەكانی روسیاو هەرێم لەدوای ساڵی 2005ەوە

08:01 - 18/04/2019
کوردستان
no

هەرێم پشكی لە 60%ی بۆریی نەوتی هەرێم دەفرۆشێت بەڕۆزنەفتی روسی 

بەپێی ڕاپۆرتێك لەدوای ساڵی 2005ەوە، حكومەتی ڕوسیا بەتەواوی ڕوی لە هەرێمی كوردستان كردوە و چەندین گرێبەستی نەوتی و ئابوری لە نێوان ڕوسیا و هەرێمی كوردستان واژۆكراوە، بەپێی زانیاریەكان حكومەتی هەرێم پشكی لە 60%ی ئەو كۆمپانیایانەی كە بۆریی نەوتی هەرێم بەڕێوەدەبات بەكۆمپانیای ڕۆزنەفتی ڕوسی دەفرۆشێت بەبەهای 1ملیار و 800ملیۆن دۆلار.

دوای دووساڵ لە داڕشتنەوەی دەستوری نوێی عێراق، ساڵی 2005 بەفەرمی باس لە خۆبەڕێوەبەری ناوچەكوردیەكانی باكوری عێراق كرا، ڕوسیا هەستا بەدروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی كردنەوەی كونسوڵخانەی ڕوسیا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

لەسەرەتای ساڵی 2010 كۆمپانیاكانی وزەی ڕوسیا ڕویان لە كوردستان كرد،  بەپێی وتەی بەرپرسێكی پێشوی دیپلۆماسی ڕووسیا بۆ كەناڵی جەزیرە، (ئۆفێسی كاروباری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بەو گرێبەستانە توڕەوبێزاربون).

ساڵی 2012 لە گفتوگۆیەكدا، بەرپرسێكی بەریتانیا ئاماژەی بەوەكردووە،  كەوەبەرهێنانی كۆمپانیا توركیەكان لە  كەرتی نەوتی هەرێم، دەبێتە مایەی سەرئێشە بۆ هەرێمی كوردستان،‌و پێویستە كوردەكان وەك بەشێك لە عێراق بمێننەوە نەك جیاببنەوە.

لەهەمان ساڵدا كۆمپانیای رۆزنەفتی  ڕوسی گرێبەستێكی بەرهەمهێنانی نەوتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان واژۆكرد، دوای ساڵێك لەو گرێبەستە، لەگەشتێكدا بۆ ڕوسیا مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی چاوی بە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای گازپرۆم كەوت.

دوای 4ساڵ لەو بەروارە، ژمارەیەك گرێبەستی وزە، لەلایەن كۆمپانیاكانی ڕوسیاوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەسترا، دواتر لەساڵی 2017دا بەهۆی سازدانی ڕیفراندۆمەوە حكومەتی كەوتبوە ژێربارێكی قورسی قەرزەوە و حكومەتی ڕوسیا بوە فریادڕەسی.

سەرچاوەیەكیش بەجەزیرەی ڕاگەیاندووە، ( لەِراستیدا ڕۆزنەفت هێشتا ئامانجەكانی خۆی نەپێكاوە و چاوەڕوانی قازانجە، چونكە زیاتر چوار ملیار دۆلاری لەگرێبەستی نەوت و غازی هەرێم وەبەرهێناوە.

لە حوزێرانی 2016دا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی ئامادەبونی لە كۆِربەندی سانپترسبۆرگی ئابوری ڕوی لەڕوسیاكرد، لەوێ‌ چاوی بە سێگری لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیاكەوت، بۆ ئەوەی چۆن بتوانن لەڕووی نەوت و غازەوە پەیوەندیەكانیان گەشەپێبدەن.

دوای حەوت مانگ، ڕۆزنەفت، خۆی خستەسەر كۆمپانیای گازپرۆم تاكو وەكو وەبەرهێنەری سەرەكی لەناوچەكوردیەكان كاربكەن، بەبەهای دووملیار و 100ملیۆن دۆلار، لەبەرامبەر پێدانی نەوت بەشێوەی پێشوەخت لەنێوان ساڵانی 2017-2019 بەوەش بوە یەكەمین كۆمپانیای سەرەكی نەوت كە نەوت پێشەكی وەرگرێت.
لە دووی حوزەیران بۆ جاری دووەم،  نێچیرڤان بارزانی، گەیشتەوە ڕوسیا و ژمارەیەك گرێبەستی لەگەڵ ڕۆزنەفت واژۆكرد بەبەهای 400ملیۆن دۆلار.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز هەفتەیەك پێش ڕیفراندۆمەكە، حكومەتی هەرێم گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیا ڕوسیەكەدا واژۆكردوە بۆ هەناردەكردنی غاز بەبڕی 1 ملیار دۆلار، لە ئۆكتۆبەردا دوای سێ‌ ڕۆژ لە لەدەستدانی 50 لەسەدی خاكی كوردستان‌و كۆنترۆڵكردنی ناوچە جێناكۆكەكان،  حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد پشكی 60لەسەدی ئەو كۆمپانیایەی بۆری نەوتی هەرێم بەڕێوەدەبات فرۆشتوە بە بەڕۆسنەفت بەبەهای 1ملیار و 800ملیۆن دۆلار.

328 جار خوێندراوەتەوە