27 زانكۆی عێراق خرانە ریزبەندی پۆلێنی زانكۆ جیهانییەكان

05:21 - 18/04/2019
عێراق

زانكۆكانی سلێمانی و هەولێر لەناو پۆلێنەكەدان

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئاشكرایدەكات، بۆ ئەمساڵ 27 زانكۆی عێراق خراونەتە ریزبەندی زانكۆ جیهانییەكان‌و لەناویشیاندا زانكۆكانی سلێمانی و هەولێر ناویان هاتووە.

نەبیل ئەعرەجی، سەرۆكی دەزگای  سەرپەرشتی ‌و هەڵسەنگاندنی زانستی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند: لەمساڵدا 27 زانكۆی عێراق خراونەتە ریزبەندی پۆڵێنی  زانكۆكانی جیهان، كە بەئاڕ یو ئاڕ ناسراوە.

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو 27 زانكۆیە 15 یان زانكۆی حكومیی و 12 یان زانكۆی ئەهلین، ساڵی رابردو تەنیا چوار زانكۆی عێراق خرابونە ریزبەندییەكە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەكە بۆ 27 زانكۆ بەرزبوەتەوە.

لەناو ریزبەندییەكەدا ناوی زانكۆكانی بەغداو بەسرەو سلێمانی و هەولێرو ئەنبارو قادسیەو كەربەلاو تكریت هاتووە، دامەزراوەی راوند یونیڤەرستی رانك دامەزراوەكی جیهانییە بۆ دیاریكردنی ئاستی زانكۆ جیهانییەكان و بارەگاكەی لەمۆسكۆی پایتەختی روسیاو ساڵانە لە رێگەی 20 پێوەرەوە كەبەسەر چوار بواری سەرەكی وەك خوێندن و توێژینەوەو هەمەچەشنەیی نێودەوڵەتی و بەردەوامبونی پشتیوانی دارایی  هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی زانكۆكان دەكات.   

369 جار خوێندراوەتەوە