هۆشداری دەدرێت لە پیسبونی رووبارە بەستوەکان بەم ماددە

08:48 - 17/04/2019
زانستی

توێژەرانی بواری زانستی هۆشداری دەدەن لە پیسبوونی رووبارە بەستوەکان بە ماددەی پلاستیکی بچوک.

 

توێژەران لەئەنجامی توێژینەوەکەیاندا ئاشکرای دەکەن، رووبارە بەستوەکان بەهۆی پاشماوەی پلاستیکە بچوکەکانەوە پیسبوون، بەمەش مەترسی بۆ سەر گیاندارە ئاوییەکان و ژینگە و تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

 

دەشڵێن، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتی سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن، پارێزگاری لە ژینگە ناکەن و دەبێتە هۆی پیسبوونی روبارە بەستوەکان بە ماددەی پلاستیکی بچوک کە کاریگەری لەسەر گیاندارە ئاوییەکان هەیە و دەبێتە هۆی لەناوچونیان.

 

ماددەی پلاستیکە بچوکەکان قەبارەی0.2 ئینجە و لەشێوەی ریشاڵدایە، بەهۆی جلوبەرگ یاخود دەبە پلاستیکەکانەوە دروست دەبن.

 

پێشبینیش دەکرێت 162 ملیۆن پارچە پلاستیکی بچوک لە رووباری Forni بەستوو بدۆرزرێتەوە.

توێژەران رێنمایی دەدەنە گەشتیاران بەوەی کە سەردانی ئەو ناوچە دەکەن، پاک رایگرن، تاوەکو ژینگە و گیاندارە ئاوییەکان پارێزراو بن.

245 جار خوێندراوەتەوە