عێراق؛ موقتەدا سەدر هەڵمەتێكی دیكەی بۆ چاكسازیی راگەیاند

10:14 - 16/04/2019
عێراق

موقتەدا سەدر: داوای چاكسازیی رییشەیی بۆ تەواوی عێراق دەكەم
موقتەدا سەدر: پێویستە گەندەڵی لە عێراقدا ریشەكێش بكرێت

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، هەڵمەتێكی دیكەی بۆ چاكسازیی لە عێراق و ئاشتەوایی نیشتیمانیی نێوان خەڵكی وڵاتەكە، راگەیاند.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، هەڵمەتێكی دیكەی بۆ چاكسازی لە عێراق و ئاشتەوایی نێوان خەڵكی وڵاتەكە، راگەیاند. 

سەرد لە تویتەكەیدا نوسیوویەتی: "زۆر هەوڵیداوە لە سیاسەت دوور بكەوێتەوە و خۆی بۆ ئەركە ئاینییەكان تەرخان بكات‌و دەشڵێت: پێشتریش لە رێگەی خۆپیشاندان و وتار و مانگرتنەوە، هەوڵی بۆ رووخاندنی هەموو بنچینە چەوتەكانی سیاسەت داوە‌و ئەمڕۆش بەبێ بەكارهێنانی چەك، هەوڵ بۆ چاكسازی و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان گەلانی عێراق دەدات".

لە چەند ساڵی رابردوودا، موقتەدا سەدر لە رێگەی خۆپیشاندان و وتار‌و فشار خستەسەر حكوومەتی عێراق، داوای چاكسازیی لە وڵات دەكات‌و لەسەرەتای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتیش بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، رایگەیاند: بۆ ماوەی ساڵێك كابینەی نوێ لەژێر چاودێریدا دەبێت و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی بكرێت‌و لە ئەگەری شكستهێنانی حكومەتی نوێدا، ئەوا لە دژی حكومەت رادەپەڕن.

171 جار خوێندراوەتەوە