40 ملیار دینار لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كەم دەكرێتەوە

09:29 - 16/04/2019
کوردستان

40 ملیار دینار لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، كەم كراوەتەوەو وەزارەتی پلاندانانیش، هۆكارەكەی بۆ بەغداد دەگەڕێنێتەوە.

رێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: وەزارەتی پلاندانانی هەرێم بە نوسراوی ژمارە سێ هەزارو 119 لە بەرواری 26 ی 12 ی ساڵی رابردوو، بڕی 90 ملیار دیناری بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەرخانكردبوو، بەڵام لە ئێستادا بڕی 40 ملیار دینار لەو بودجەیەی كەمكردوەتەوە.

راشیگەیاند: كەمكردنەوەی پارەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە كاتێكدیە، لە هەولێر شەقامی 120 مەتری تەواو بووەو دەستیشكراوە بە دروستكردنی شەقامی 150 مەتری.

هاوكات، زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند: لەلایەن بەغدادەوە پشكی هەرێم لە بودجەی وەبەرهێنان كەم كراوەتەوە، ئەوانیش ناچاربوون بودجەی هەموو پڕۆژەكانی هەرێم، كەم بكەنەوە، لە نێویشیدا كەمكردنەوەی 40 ملیار دیناری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی.

279 جار خوێندراوەتەوە