ئەمریكا 100 ملیۆن دۆلار هاوكاریی حكومەتی عێراق دەكات

08:34 - 15/04/2019
عێراق

كونسوڵخانەی ئەمریكا: ئەو 100 ملیۆن دۆلارە بۆ ئاسایش‌و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە تازەكۆنترۆڵكراوەكانە
كونسوڵخانەی ئەمریكا: داوامان لە حكومەتی عێراق كردوە ئەمنییەتی ناوچەتازەكۆنترۆڵكراوەكان بپارێزێت

 

حكومەتی ئەمریكا، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش‌و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە تازە كۆنترۆڵكراوەكان، بڕی 100 ملیۆن دۆلار هاوكاریی مادی حكومەتی عێراق دەكات..


جۆی هود لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: حكومەتی ئەمریكا بڕی 100 ملیۆن دۆلار هاوكاریی حكومەتی عێراق دەكات‌و ئاماژەی بەوەش كرد: هاوكارییەكە بۆ پاراستنی ئاسایش‌و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە تازەكۆنترۆڵكراوەكانە و داواش لە حكومەتی بەغدا دەكات، ئەمنیەتی ناوچە تازە كۆنترۆڵكراوەكان، بەتەواوەتی بپارێزێت..

 

جۆی هود، دەشڵێت: داوایان لە حكومەتی عێراق كردوە، كاری جدیی بۆ پاراستنی ناوچە تازەكۆنترۆڵكراوەكانی دەستی داعش بكات، بۆ ئەوەی خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان‌و جەختیش دەكاتەوە كە حكومەتی ئەمریكا بە هاوكاریی كۆنگرێس، كار دەكات بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی تەرخانكراوە بۆ ئاسایشی ناوچەكە، زیاتر بكرێت بۆ ئەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە..

137 جار خوێندراوەتەوە