سلێمانی؛ لە ماوەی دوو هەفتەدا سی‌و چوار تاوانی جۆراوجۆر ئەنجام دراون

08:28 - 15/04/2019
کوردستان

پارێزەرێك: هێزی جۆراوجۆری حزبی‌و لێبوردنی گشتی بەشێوەی هەڕەمەكی هۆكاری زیادبوونی تاوانەكانن  

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، سی ‌و چوار تاوانی جۆراوجۆر ئەنجامدراون‌و سێ هاوڵاتیش كوژراون، بەشێكی زۆری ئەو تاوانانەش تاوانی باندی ساختەكاری ‌و دزیكردن بوون. پارێزەری رێكخراویش بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: دیاردەی چەكداری، هێزی زۆر ئەمنیی حزبی‌و لێبوردنی گشتی بەشێوەی هەڕەمەكی، هۆكاری زیادبونی تاوانەكانن...

چوار رۆژ دوای تاوانی كوشتنی سێ هاولاتی ‌و دەستگیرنەكردنی بكەرەسەرەكییەكانی دوو لەو تاوانانە، پۆلیس سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی ساز كرد.. 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی، دان بە ئەنجامدانی 34 تاوانی جۆراوجۆ دەنێت لە ماوەی 15 رۆژدا 

زۆربەی تاوانەكان، باند ئەنجامی داون، باندی ساختەو دزیكردن 

كارزان فازڵ، پارێزەری مافپەروەر لە ڕێكخراوی  DHRD بۆ مافەكانی مرۆڤ، ڕایدەگەیەنێت: بونی هێزی جۆراو جۆری ئەمنی بەناوی جیاواز جیاواز، یەكێكە لە هۆكارەكانی زیادبونی حاڵەتەكانی تاوانی كوشتن 

پێشتر لە كاتی ئاشكرا كردنی ڕوداوێك، عەمید حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەوەڵامی پرسیارێكی KNNدا لەبارەی ئەوەی لە زیندانەكان ئازاد دەكرێن، مەرجە هەمویان چاكسازییان وەرگرتبێت، ناوبراو دان بەوەدا دەنێت كە ناو زیندانەكان پێویستیان بە ڕێكخستنەوە هەیە 

ئەم پارێزەرە مافە پەروەرەش، هەمان بۆچونی هەیە‌و دەڵێت: ناو زیندانەكان هۆكارێك نین بۆئەوەی هەمو زیندانەكان بتوانن چاكسازیی وەربگرن

پێشتر KNNلە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرای كرد، بكوژی هاوڵاتییەكەی شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی لە ماڵی بەرپرسێكی سەربازی حزبێكی دەسەلاتداردا، خۆی حەشارداوە، ئەمڕۆش پۆلیسی سلێمانی پشتڕاستی كردەوە لەڕێگەی كامێرای چاودێرییەوە بەدوای شوێن پێی ئەو تاوانبارەدان.. 

 

پارێزەرێك دەڵێت: بونی بازاڕی چەكفرۆشان‌و پێدانی سەدان مۆڵەت‌و هەر بیانویەك بۆ هەبونی چەك لە هەر ماڵێكدا، پاڵنەری سەرەكین بۆئەوەی كە هاندەر بن لەبەردەم ئەوەی هەر رۆژێك كێشەیەك یەخەی بەو كەسە گرت، بە زەبری هێز چارەسەری بكات. 

324 جار خوێندراوەتەوە