كۆیە؛ زیاتر لە دوو تەن خۆراك و مادەی بەسەرچوو لەناوبرا

08:27 - 15/04/2019
کوردستان

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی كۆیەوە، دەست بەسەر زیاتر لە پێنج تەن مادە و خۆراكی ماوەبەسەرچوو گیراوە،  ئەمڕۆش زیاتر لە دوو تەن خۆراك و مادەی بەسەرچوو لەلایەن ئەو لیژنانەوە لەناوبران، بەرپرسی لیژنە گەڕۆكەكانی قیمقامیەتی كۆیەش دەڵێت: بەهۆی نەبونی ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە، نەیانتوانیوە ئەو مادەبەسەرچوانە ببەنە شوێنی تایبەت بۆ لەناوبردنیان..

199 جار خوێندراوەتەوە