عێراق؛ نزیكەی ساڵێك بەسەر پێكهێنانی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان تێدەپەڕێت

08:24 - 15/04/2019
عێراق

عێراق؛  دوای 11 مانگ هێشتا هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی لیژنە هەمیشەییەكان نەكراوە


نزیكەی ساڵێك بەسەر پێكهێنانی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێت, بەڵام تائێستا هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی لیژنە هەمیشەییەكان نەكراوە.

 

هەوڵی فراكسیۆنە كوردستانیەكانیش بۆ وەرگرتنی سەرۆكایەتیكردنی پێنج لیژنەیی هەمیشەییە كە دوانیان سیادی بن، لەوانە لیژنەكانی نەوت و وزە و لیژنەی یاسایی، بەڵام لە ئێستادا ژمارەی لیژنە هەمیشەییەكان، كەم كراوەتەوە و نازانرێت ئەم خواستەی كورد دێتە دی یان نا...

 

نزیكەی ساڵێك بەسەر پێكهێنانی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان تێدەپەڕێت، كەچی تائێستا هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی لیژنە هەمیشەییەكان  نەكراوە.

 

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممەی دەستنیشان كرد وەك دواوادە بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسە، بەڵام ناكۆكیی نێوان كوتلە سیاسیەكان هەڵبژاردنەكەی دواخست

 

هەوڵی فراكسیۆنە كوردستانیەكان بۆ وەرگرتنی سەرۆكایەتیكردنی پێنج لیژنەیی هەمیشەییە كە دوانیان سیادی بن، لەوانە لیژنەكانی نەوت و وزە و لیژنەی یاسایی، بەڵام بەهۆی كەمكردنەوەی ژمارەی لیژنە هەمیشەییەكان، پێ ناچێت ئەم خواستەیان بەدی بێت 

 

خولی رابردووی پەرلەمان لە ٢٧ لیژنەی هەمیشش پێكهاتبوو، كورد سەرۆكایەتیی پێنج لیژنەی دەكرد، بەڵام لەم خولەدا بەهۆی تێكڵكردنی بەشێك لە لیژنەكان، بۆ ٢٢ لێژنە كەمكرایەوە.

89 جار خوێندراوەتەوە