له‌ یادی ئه‌نفالدا وه‌زیرێكی به‌ریتانیا رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

07:35 - 15/04/2019
کوردستان

 مارك فیل، وه‌زیری به‌رتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست  به‌بۆنه‌ی یادی ئه‌نفاله‌وه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی باڵاو كرده‌و و رایگه‌یاند گه‌لی كورد له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی كاره‌ قێزه‌ونه‌كانی حكومه‌تی به‌عسه‌وه‌ توشی گرفتی گه‌وره‌ بووه‌ و له‌ 14-4 دا  زیاتر له‌ 180 هه‌زار كورد ماڵوێنرانكران و ئه‌نفالكران له‌ سایه‌ی حكومه‌تی عێراقدا.

 وتیشی، ئه‌نفال له‌ بیره‌وه‌ری و مێشكی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌زیندوویه‌تی ماوه‌ته‌وه‌ و هه‌رگیز گه‌لی كورد ئه‌و رۆژه‌ له‌بیر ناكات و رووبه‌رووی هه‌مو جه‌ور و سته‌مێك ماوه‌ته‌وه‌.

مارك فیل، وتیشی؛ گه‌لی كورد له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ چه‌ندین گرفتی گه‌وره‌و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی و كوشتنیان توشبووه‌ و ئه‌وه‌ش بۆ كورده‌كات جێگه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ بووه‌.

وه‌زیری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا، وتیشی به‌ریتانیه‌كان هاوخه‌می خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ گه‌لی كورد و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كانی ئه‌نفال و كاره‌ساته‌كانی دیكه‌ ده‌كات كه‌ به‌سه‌ر  گه‌لی كورددا هاتوون.

1037 جار خوێندراوەتەوە