هه‌ولێر؛ ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ كۆمپانیایه‌ك شیری‌ دیالاكی‌ ساخته‌ كردوه‌

06:04 - 15/04/2019
کوردستان

هه‌ولێر؛ ده‌ست به‌سه‌ر 24 هه‌زار كارتۆن شیری‌ دیالاكی‌ ساخته‌دا گیرا

 

كۆمپانیایه‌ك له‌ هه‌ولێر, شیری دیالاك ساخته‌ ده‌كات و پارێزه‌ری بریكاری‌ سه‌ره‌كیی‌ كۆمپانیای دیالاكیش، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ریان تۆمارده‌كات..

به‌شدار حه‌سه‌ن, پارێزه‌ی كۆمپانیای قوباد, كه‌ بریكاری سه‌ره‌كیی شیری دیالاكه‌ له‌ عێراق, له‌به‌رده‌م دادگای ناوچه‌ی هه‌ولێر, له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وتیدا رایگه‌یاند: ماوه‌ی‌ دوو ساڵ ده‌بێت، چه‌ند كه‌سانێك له‌ هه‌ولێر شیری دیالاكیان ساخته‌ كردوه‌و دواتریش له‌بازاڕه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌رمانخانه‌و ماركێته‌كان دابه‌شیان كردوه‌و فرۆشتویانه‌.

وتیشی‌: ئه‌و شیره‌ی‌ به‌ ناوی‌ دیالاكه‌وه‌ فرۆشتویانه‌, له‌ ئێرانه‌وه‌ هێنراوه‌‌و له‌ كاتی گه‌شتن به‌و كۆمپانیایه‌ی‌ شیره‌كه‌ی‌ ساخته‌ كردوه‌ له‌ ده‌وبه‌ری هه‌ولێر, 24 هه‌زار كارتۆن شیر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

به‌شدار حه‌سه‌ن, راشیگه‌یاند: دادگا بڕیاری داوه‌، شیره‌ ساخته‌كه‌ ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ بكرێت بۆ پشكنین و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رچوه‌, كه‌ شیره‌كه‌یان ساخته‌ كردوه‌...

1825 جار خوێندراوەتەوە