سلێمانی‌؛ داواده‌كرێت هاورده‌كردنی‌ به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیی و سپیاییه‌كان قه‌ده‌غه‌ بكرێت

06:02 - 15/04/2019
ئابوری

ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن كارگه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌، سه‌ردانی‌ ژوری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن: بۆ كه‌وتنه‌ سه‌رپێی‌ كارگه‌كانی‌ ناوخۆ و ساغبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ بازاڕه‌كانی‌ ناوخۆدا, هێنانی‌ به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیی‌ و سپیایییه‌كان, قه‌ده‌غه‌ بكرێت..

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ ژووی‌ بازرگانی‌ سلێمانیش له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا, رایگه‌یاند: له‌ سلێمانی‌، هه‌شت كارگه‌ هه‌ن كه‌ دوانیان له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق له‌ كارگه‌ گه‌وره‌كانن و به‌ پێویستیشی‌ ده‌زانێت, بۆ بره‌ودان به‌و كارگانه‌, پشتیوانیی‌ بكرێن...

538 جار خوێندراوەتەوە