هه‌ولێر؛ راپۆرتی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ ڕاگه‌یه‌نرا

05:58 - 15/04/2019
کوردستان

راِپۆرتی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ ڕاگه‌ێنرا، 170 كه‌یسی‌ گه‌نده‌ڵی‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێت، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیی‌ هه‌رێمیش به‌پێویستی‌ ده‌زانێت، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هاوشێوه‌ به‌غدا، دادگایه‌ك ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كان به‌ زویی‌ یه‌كلایی‌ بكرێنه‌وه‌و گه‌نده‌ڵكاران سزابدرێن.

 

سه‌رخێڵ هاشم - به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیی‌ هه‌رێم, ده‌شڵێت: بوونی‌ دادگاكه‌، ڕێگری‌ له‌ زۆر فشارو ده‌ستوه‌ردان ده‌كات له‌ قۆناغی‌ دادگایكردنی‌ تۆمه‌تباران، چونكه‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌توانێت باشتر هاوكاریی‌‌و چاودێریی‌ ئه‌و دادگایه‌ بكات...

142 جار خوێندراوەتەوە