سەرۆكی كۆریای باشور ئامادەیە بۆ كۆبونەوەی چوارەمی لەگەڵ كیم جۆنگ ئون

12:22 - 15/04/2019
جیهان

مۆن جای ئین: یارمەتی واشنتۆن و پیۆنگ یانگ دەدەین لەپرسی دانوستانەكانیان  

مۆن جای ئین سەرۆكی كۆریای باشور ئامادەیی پیشان دەدات بۆ چوارەم كۆبونەوەی باڵای لەگەڵ كیم جۆنگ ئون رێبەری كۆریای باكور و یارمەتیدانی واشنتۆن و پیۆنگ یانگ لەپرسی دانوستانە ئەتۆمیەكەیان.


ئەو قسانەی مۆن جای ئین سەرۆكی كۆریای باشور. دوای قسەكانی چەند رۆژی رابردوو كیم جۆنگ ئون رێبەری كۆریای باكور دێت لەكۆبونەوەیەكی پەرلەمانی وڵاتەكەی. كەرەخنەی توندی لەرۆڵی دیبلۆماسی كۆریای باشور گرت لەپرسی  دانوستانەكانی نێوان كۆریای باكور و ئەمریكا.

رێبەری كۆریای باكور داوای لەدەسەڵاتدارانی كۆریای باشور كردبوو, دووربكەونەوە لەسیاسەتەكانی واشنتۆن و پشتیوانیی جدیی وڵاتەكەی بكەن و رۆڵی خۆیان لەو دانوستانانەدا بەبێ لایەنانە بگێڕن.

تائێستا سەرۆكی كۆریای باشور و رێبەری كۆریای باكور. سێ جار كۆبونەتەوە.

سەرۆكی كۆریای باشور رۆڵی كاریگەری بینی لەنێوەندگیریی واشنتۆن و پیۆنگ یانگ لەپرسی دانوستانە ئەتۆمیەكەی نێوانیان و دیداری ترەمپ و كیم جۆنگ.

127 جار خوێندراوەتەوە