خورماتوو؛ یادی 31مین ساڵیادی تاوانی ئەنفال كرایەوە

12:19 - 15/04/2019
کوردستان

خورماتوو؛ داوای هێنانەوەی ڕوفاتی كەسوكارە ئەنفلكراوەكان دەكرێت

لە قەزای خورماتوش یادی 31مین ساڵیادی تاوانی ئەنفال كرایەوە،  كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش، داوای هێنانەوەی ڕوفاتی كەسوكارە ئەنفلكراوەكانیان دەكەن، لە بیابانەكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق.


هاوشێوەیی شارەكانی تری كوردستان، لە قەزای خورماتوو یادی 31ی تاوانی ئەنفال كرایەوە، بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش دەڵێن، داواكاری سەرەكی ئەوان بریتیە لە هێنانەوەی ڕوفاتی كەسوكارە ئەنفلكراوەكانیان لە بیابانەكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق.

دەشڵێن تائێستا برینەكانیان ساڕێژنەبووە، داواش لەلایەنە سیاسیەكانی هەرێم دەكەن، لەم ڕۆژەدا لە پێناو خوێنی شەهیدانی ئەنفال بۆ خزمەتی خەڵك و كەسوكاری شەهیدان یەك بگرنەوە.

ئاماژە بەوەشدەكەن، تائێستا شوێنێكیان نیە تابتوانن ساڵانە چالاكی و یادو مەراسیمەكانیانی تێدا بەڕێبكەن.

73 جار خوێندراوەتەوە