لیبیا: شەڕی كۆنترۆڵكردنی تەرابلوس لەنێوان هێزەكانی حەفتەر و سەراج بەردەوامە

10:50 - 15/04/2019
جیهان

سوپای لیبیا: پێشڕەویی هێزەكانمان بەئاراستەی ناوەندی تەرابلوس بەردەوامە
 
شەڕوپێكدادانی توند لەدەوروبەری شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا لەنێوان هێزەكانی خەلیفە حەفتەرو هێزەكانی فایز سەراج بەردەوامە. وتەبێژی هێزەكانی حەفتەریش دەڵێت، بەئاراستەی كۆنترۆڵكردنی شارەكە پێشڕەوییان كردووە.


ئەحمەد مسماری وتەبێژی هێزەكانی خەلیفە حەفتەر كەبەسوپای نیشتمانیی لیبیا خۆیان ناساندوە, رایگەیاند, لەحەوت قۆڵەوە هێرشەكانیان بەردەوامە بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری تەرابلوس. پێ دەچێت لەچەند رۆژی داهاتوشدا بەرەیەكی دیكەی شەڕ بكەنەوە.  

راشیگەیاند, هێزەكانیان لەپێشڕەویدان لەمیحوەری سەڵاحەدینەوە, بەئاراستەی ناوەندی شاری تەرابلوس. بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانیشیان كاریگەریی هەبوە لەسەر پێشڕەویی هێزەكانیان.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند, چەند وڵاتێك پشتیوانیی لەمیلیشیا چەكدارەكانی تەرابلوس دەكەن. بەم دواییانەش هێزێكی بەكرێگیراوی 350 كەسیی لەدەرەوەی لیبیاوە گواستراوەتەوە بۆ شاری تەرابلوس بۆ ئەوەی بەرگری لەمیلیشیاكان بكەن.  

303 جار خوێندراوەتەوە