ئەگەری تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدلمەهدی بەمزوانە لەئارادا نیە

10:38 - 15/04/2019
عێراق

جارێكی تر پرسی خۆ كاندیدكردنەوەی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ دێتەوە پێشەوە

ئەگەری تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدلمەهدی بەم زووانە دورەو جارێكی تر پرسی خۆ كاندیدكردنەوەی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ دێتەوە پێشەوە.  


ڕۆژنامەی سەباح جەدیدی عێراقی لەزاری قوسەی عەباس پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون بڵاوی كردوەتەوە،جارێكی تر ناوی فالح فەیاز بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ هاتۆتەوە پێشەوە بەڵام عادل عەبدولمەهدی پێیباشە ناوی كاندیدانی هەر چوار وەزارەتی ناوخۆو بەرگریی و پەروەردەو داد پێكەوە پێشكەش بكرێن، ئەم لێدوانەی عادل عەبدولمەهدی هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی تائێستا مشتومڕەكان لەسەر پێشكەشكردنی ناوی كاندیدانی ئەو پۆستانە لەنێوان لایەنە سیاسیەكان بەردەوامەو ئەگەری تەواوكردنی كابینەكەی عەبدولمەهدی بەمزوانە لەئارادا نیە.

پەرلەمانتارەكەی سائیرون ئەوەش ئاشكرادەكات بەرلەوەی ناوی كاندیدەكان پێشكەشی پەرلەمان بكرێت چەند بابەتێكی پەیوەست بەو كاندیدانەوە هەیە پێویستە یەكلایی بكرێنەوە، وەك بەدەستهێنانی ڕاپۆرتی دەستپاكیی و كاندیدەكانیش كەسانی بەتواناو لێوەشاوەبن و بە یاسای لێپێچینەوەو دادپەروەری بەعس تۆمەتبار نەكرابن.

214 جار خوێندراوەتەوە